سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی لەبارەی لێكەوتەكانی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات

پۆڵەتیك پرێس

سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی لەپێناو لێكەوتە زۆرەكانی كۆرۆنا لەسەر دۆخی ئابوری وڵاتان هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت، پێویستە وڵاتانی كۆمەڵەی بیست گرنگی بەوەبەرهێنان بدەن.

كریستالینا جورجیڤا بەڕێوبەری سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی رایگەیاند، تەنها گرنگیدان بە وەبەرهێنان دەتوانێت كاریگەری هەبێت لەسەر كەمكردنەوەی ئەو لێكەوتە ئابورییانەی بەهۆی كۆرۆناوە رووبەڕووی وڵاتان بووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە وڵاتانی كۆمەڵەی بیست بەردەوامی بە وەرهێنانەكانیان بدەن، چونكە ئەو پرۆسەیە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی كۆی گەشە بە تێچوویەكی كەمتر.

بەڕێوبەری سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی باسی لەوەكرد، ئەگەر وڵاتانی كۆمەڵەی بیست بەیەكەوە بجوڵێن و وەبەرهێنان بكەن، ئەوا تێچوو بەرێژەیەكی بەرچاو كەمدەبێتەوە و دەشتوانرێت كاری وەبەرهێنانەكە وەك خۆی بكرێت.

بیست وڵاتە پیشەسازییەكەی‌ جیهان لە ژمارەیەك وڵاتی زلهێزی ئابووری جیهانی پێك دێك كە ساڵانە كۆبونەوەی لوتكە لەنێوانیاندا لەچەندین بواری وەك پرسی دارایی، ئابوری، كۆمەڵایەتی، وزە، ژینگە، كەشوهەوا، بازرگانی، چاودێری تەندروستی، خوێندن و كار، ئەنجام دەدرێت.

ئامانج لەو كۆبونەوەی لوتكەی نێوانیشیان، پەرەپێدانی سیاسەتی گەشەپێدانی ئابوری و بودجە و رەخساندنی هەلی كار و بەرزكردنەوەی ئاستی بژێوی و خۆشگوزەرانییە لەسەر ئاستی گەلانی جیهان.

دواین كۆبونەوەی لوتكەكەش لە كۆتاییەكانی حوزەیرانی ساڵی رابردوو لە یابان بەڕێوەچوو.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا