پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ پێنجشەممە15ی شوبات، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ دابەزی.
بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 80 دۆلار و 74 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 75 دۆلار و 80 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەکاتێکدا، ئەم دابەزینی نرخی نەوت لەدوای ئەوە دێت، کە قەبارەی سووتەمەنی کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکا زیاتر لە چاوەڕوانکراو بەرزبووەتەوە.