لەبارەی وشکەساڵییەوە دڵنیاییەک دەدرێتە هاوڵاتیانی عێراق

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق هاوڵاتیان دڵنیادەکاتەوە لەوەی دۆخی ئاوی عێراق باشە و پلانێکی گونجاو هەیە بۆ عەمبارکردنی ئاو.

لەوبارەیەوە عەونی زیاب، ڕاوێژکاری وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەوەی لەبارەی وشکەساڵی عێراق لەپێنج ساڵی داهاتوو دەوترێت زانیارییەکی ورد نییە و وتی: کەس ناتوانێت پێشبینی پێنج ساڵی داهاتوو بکات.

جەختی لەوەشکردەوە، بەنداو و کۆگاکانی ئاو پڕن لەناویشیاندا بەنداوی موسڵ و حەدیسە، وتیشی: دۆخی ئاوی عێراق باشە و وەزارەت پلانێکی گونجاوی عەمبارکردنی ئاوی هەیە و خۆی سەرپەرشتی ئەو بڕە ئاوە دەکات کە وەزارەتی کشتوکاڵ لەوەرزی هاوین و زستاندا بۆ کشتوکاڵکردن پێویستییەتی.

لەماوەی ڕابردوودا ژمارەیەک لەشارەزایانی بواری ژینگە ئاماژەیان بەوەکرد لەچەند ساڵی داهاتوودا وشکەساڵی ڕوو لەعێراق دەکات و قەیرانی نەبوونی ئاو دێتەئاراوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک