نوێترین زانیاری لەبارەى موچەى مانگی دوو ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی داهاتوودا وێرای پشووەكان، مووچە دابەش دەكرێت و بەردەوامی بە دابەشكردنی مووچە دەدرێت.
جووتیار عادل، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەبارەی مووچەی مانگی دوو كە دەكەوێتە مانگی سێ و پشووی زۆریش لەو مانگەدا هەیە ڕایگەیاند: “پێشتر زۆرجار لە ڕۆژانی پشووش مووچەمان دابەش كردووە، بۆیە بۆ مووچەی مانگی داهاتووش كێشە نییە و لە ڕۆژانی پشووش مووچە دابەش دەكرێت، بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی، فەرمانبەران و مووچەخۆران مووچەی خۆیان وەردەگرن.”
بەپێی رۆژژمێری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە مانگی داهاتوودا شەش ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت.
جووتیار عادل دڵنایی دایە مووچەخۆران و گوتی: “دڵنیایی دەدەین حكوومەت هەرچی پێ بكرێت، مووچە لە مانگی داهاتوو دابەش دەكات و بەردەوامى بە دابەشكردنی مووچە ده‌دات.”
وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جەختی له‌وه‌ش كردەوە، هەموو هەوڵەكانی حكوومەت بۆ ئەوەیە چاكسازی بكات و داهات زیاد بكات، بۆ ئەوەی مووچە بەردەوامی هەبێت و مووچەش لە پێشینەی كارەكانی حكوومەتدایە.
لە رۆژی 6/2/2023 وە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك كراوە و ڕۆژی 28/2/2023، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا