پۆڵەتیك پرێس
نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ئیدانەی توندوتیژیەكانی پارێزگای سلێمانی دەكات و داواش لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەكات ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندان بپارێزن.
نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق رایگەیاندووە، ئیدانەی ئەو توندوتیژیانە دەكەن كە بەهۆی خۆپیشاندانەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی روویاندا.
هەروەك داواش دەكەن دەسەڵاتدارانی هەرێم ئازادی ڕادەربڕین بپارێزێن.
بەهۆی خراپی ئەدای كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم و نەبونی موچەوە ماوەی چەند رۆژێكە بەشێك لە هاوڵاتیانی هەرێم رژاونەتە سەر شەقام و داوای هەڵوەشاندنەوەی حكومەت دەكەن.
هاوكات خۆپیشاندانەكان توندوتیژییان لێكەوتوەتەوەو بەهۆیەوە تائێستا شەش كەس شەهید بوون و بەدەیان كەسی دیكەش برینداربوون.