پێشێلكارییەكانی خۆپیشاندانەكەی زاخۆ دەگەیەنرێتە نەتەوەیەكگرتووەكان

پۆڵەتیك پرێس

ژمارەیەك پەرلەمانتاری كورد لەپەرلەمانی عێراق، لە نامەیەكدا كە ئاڕاستەی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكانیان لە عێراق كردووە باس لەو پێشلێكارییانەی مافی مرڤ دەكەن لە خۆپیشاندانەكەی چەند رۆژی رابردوی دهۆكدا ئەنجامدراوە.

ئەو پەرلەمانتارانە دەڵێن، بەرێز جەنین بەلاخارست، نێردەی تایبەتی سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەغداد، ئێمە وەك ژمارەیەك پەرلەمانتار و نوێنەری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لەپەرلەمانی عێراق سەرنجتان بۆ خۆپیشاندانەكانی زاخۆ لەرۆژانی ۱۸ و ۱۹ ئاب و رۆژانی دوایی رادەكێشین كە تیایدا هێزەكانی سەر بەپارتی دیموكراتی كوردستان بە بەكارهێنانی چەك وبە فیشەك روبەروی گەنجانی خۆپیشاندەران بونەوەو زیاتر لە ۱٠ كەس بە سەختی بە فیشەك برینداركراون.

هەروەها ئاماژە بەوەدەكەن، كورستان بە دۆخێكی ئابوری سەختدا تێدەپەرێ و بێ كارییەكی زۆر رووی لە هاوڵاتیانی كردووە بەجۆرێك شارێكی گرنگی وەك زاخۆ، كە ناوەندێكی بازرگانی مەزنە، گەنجەكانی بەدەست بێكارییەوە دەناڵێنن و كاتێكیش دەیانەوێت خۆپیشاندان بكەن بە توندترین شێوە وەڵام ئەدرێنەوە و زیندانی ئەكرێن.

دەشڵێن، “ئێمە داواتان لێدەكەین، بە حوكمی رۆڵتان لە عێراق لە پرۆسەی سیاسی و نوێنەرایەتی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەن لە عێراق، لە ئاست ئەم پێشێلكاریانە بێدەنگ نەبن و فشاربخەنەسەر بەرپرسانی هەرێم كە دوربكەونەوە لە بەكارهێنانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران”.

لە چەند رۆژی رابردودا بەهۆی نەبوونی مووچەو بێكارییەوە بەشێك لە هاوڵاتیانی زاخۆ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، پاشان هێزە ئەمنییەكان بەتوندی رووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوەو سەرەڕای ئەشكەنجەدانیان ژمارەیەك خۆپیشاندەریشیان دەستگیركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا