پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شه‌نگال ره‌تده‌كاته‌وه‌و هاوكات جه‌ختیشده‌كاته‌وه نابێت ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال دوا بخرێت.
جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه: له بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شەنگال ، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سڤیلی ئێزدی گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوكات نیگه‌رانی توندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشی بۆ په‌ره‌سه‌ندنه مه‌ترسیداره‌كه‌ی شەنگال ده‌ربڕیوه.
نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق راشیگه‌یاندووه، پێویسته له‌كاتی كرده سه‌ربازییه‌كان، دۆخی هاووڵاتیانی سڤیل له‌به‌رچاو بگیرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان قوربانی یه‌كه‌می ئه‌و جۆره هێرشانه‌ن.
داواشیكرد لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا سه‌باره‌ت به بۆردوومانی شەنگال بكرێت كه بووه‌ته هۆكاری كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی، به‌و پێیه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه ماوه‌یه‌كه ئازار ده‌كێشن، پێویسته كۆتایی به‌و جۆره رووداوانه بهێنرێت.
جنین پلاسخارت داواشی له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان كردووه، به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان له‌پێشینه‌ی كاره‌كانیان دابنێن و نه‌یه‌ڵن ئه‌و دیاردانه دووباره ببێته‌وه، چونكه ئاشتی و سه‌قامگیری دوو هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئاوه‌دانی بگات به شەنگال.