سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەكان: ئەم حكومەتە رەمزی دەسەڵاتێكی خوێنڕێژە

پۆڵەتیك پرێس

سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی سلێمانی رایدەگەیەنن، ئەم حكومەتەی ئێستای هەرێم رەمزی دەسەڵاتێكی خوێنڕێژو ناپاك و فاسدەو داوای هەڵوەشاندنەوەی دەكەن.

ئەو سەرپەرشتیارانە لە پەیامێكیاندا باس لەوە دەكەن، سەرجەم كێشە سیاسی و یاسایی و ئیداری و داراییەكان، لە یەك شوێنەوە سەرچاوە دەگرن، كە ئەویش خراپی دەسەڵاتە.

دەشڵێن، “بۆیە تاكە داواكاریمان بریتیە لەكۆتایی هێنان بەم حكومەتە حزبیە، كە رەمزی دەسەڵاتێكی خوێنڕێژو ناپاك و فاسدەو پێكهێنانی حكومەتێك لە كەسانی سەربەخۆو شارەزا”.

هاوكات دڵنیایش دەدەن لەوەی ئەوان كە سەرپەرشتی خۆپیشاندانەكان دەكەن، هیچ پلەو پۆستێك وەرناگرن، تەنها زمان و چاو و ویژدانی خەڵك دەبن.

درەنگانی شەوی رابردو ژمارەیەك كەسایەتی لە سلێمانی بەناوی دەنگە ناڕازییەكانەوە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، سەرپەرشتی خۆپیشاندانەكان دەكەن.

هاوكات داواشیان كرد، سەرجەم هاوڵاتیان بەشێوەیەكی مەدەنیانەو دوور بەتوندوتیژی بەشداری خۆپیشاندان بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا