وەزارەتی كارەبا: كەمبوونەوەی كارەبا كاتییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند: نزم بوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا كاتییە و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

وەزارەتی كارەبای هەرێم لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، لە ماوەی ئەم چەند رۆژەدا، هاوكات لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بۆ 5000 مێگاوات، ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا نزم بووەتەوە.

وەزارەتی كارەبا ئەوەی خستەڕوو، هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە ئەم بارودۆخە كاتییە و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە و پێشبینی دەكەین ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 3800 مێگاوات بەرز بێتەوە و كاتژمێرەكانی پێدانی كارەباش ئاسایی ببێتەوە.

لە بەشێكی تری روونكردنەوەكەدا هاتووە، هۆكاری كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەم چەند رۆژەی دواییدا برتیی بووە لە چەند خاڵێك لەوانەش وێستگەی بەرهەمهێنانی 165 مێگاواتیی گەرمیان بە مەبەستی فراوانكردنی وێستگەكە و دانانی چەند یەكەیەكی نوێ بۆ بەرزكردنەوەی بەرهەمهێنان بۆ ئاستی 200 مێگاوات كارەبا ڕاوەستاوە.

هەروەها راوەستانی 130 مێگاوات كارەبا لە هێڵی توركیاوە كە هیچ پەیوەندی بە وەزارەتی كارەبا و حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە نییە و راستەوخۆ لەلایەن توركیاوە بڕدراوە، هەردوو یەكەی وێستگەی خەبات بەهۆی پرۆسەی چاككردنەوەوە راگیراون و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەگەڕ دەخرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا