پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا رایگەیاند: پێویستە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان كۆتایی بهێنن بە سەركوتكاری تایبەت بە خۆپیشاندانەكان و داوای ئازادكردنی دەست بەجێی سزادران و راگیراوانی بادینان دەكات.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی راپرتێكی دەربارەی پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، پێویستە دەسەڵاتداران لە هەرێمی كوردستانی عێراق كۆتایی بهێنن بە سەركوتكردنی خۆپیشاندانەكان و پێویستە دەست بەجێ ئەو دەست بەسەركراوانە ئازادبكەن كە لەڕێگەی دەستگریكردنی هەڕەمەكیی و گێچەڵپێكردنەوە دەستگیركراون.
ئەوەش هاتووە، ئەوانەی كە پێشتر حوكمدراون، بەشێوەیەكی نا دادپەروەرانە حوكم دراون.
رێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، پێداگری كردووە كە دەبێت دەسەڵاتداران لە هەولێر كۆتایی بەهەڵمەتی سەركوتكردنی رەخنەگر و رۆژنامەنووس و چالاكوانان بهێنن و سەرجەم زیندانیكراوان بەپەلە ئازاد بكرێن، جەختیشی كردەوە كە پێویستە دەسەڵات واز لە بەكارهێنانی ئەو جۆرە یاسایانە بهێنێت كە ناڕوونن و یاسایی نین و مافی ئازادی دەربڕین و گردبوونەوەی ئاشتییانە سنووردار دەكات.
دادگای دووی تاوانەكانی هەولێر لە 16ی شوباتی 2021 بڕیاری شەش ساڵ زیندانیكردنی بۆ پێنج چالاكوان و رۆژنامەنووسی بادینان دەركرد.
دادگای پێداچوونەوە لەهەرێمی كوردستان، رۆژی 28ی نیسانی 2021، سەرباری ناڕەزایەتییەكان و ئەو رەخنانەی لە ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی لە بەرامبەر بڕیارەكە گیران، بڕیارەكەی دادگای دووی تاوانەكانی هەولێری پەسەند كرد.