دامەزرێنەری نەخۆشخانەكانی ئیمێرجنسی لە هەرێم كۆچی دواییكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جینۆ سترادا پزیشكی نەشتەرگەری ئیتاڵی و چالاكوانی مافەكانی مرۆڤ و دامەزرێنەری ڕێكخراوی ناحكومی بۆ نەخۆشخانە فریاگوزارییەكان لە ناوچەكانی جەنگ و لە هەرێمی كوردستان، لە تەمەنی 73 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

جینۆ سترادا، لە 21 ی نیسانی1948 لە شاری میلان لە دایك بووە و بڕوانامەی پزیشكی و نەشتەرگەریی لە زانكۆی ویلایەتی میلان بەدەستهێناوە، پسپۆڕی نەشتەرگەری فریاكەوتنە.

لە ساڵی 1998 لەگەڵ رێكخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی لە هەریەك لە پاكستان، ئەسیوپیا، تایلاند، ئەفغانستان، پیرۆ، جیبۆتی، سۆماڵ و بۆسنە و هەرێمی كوردستان چەندین وڵاتی دیكە كاری كردووە.

جینۆ سترادا لەدوای ساڵانی نەوەدەكان چەندین بنكەی خێرخوازی ئێمێرجنسی لە كوردستان و عێراق كردۆتەوە لەوانەش ئیمێرجنسی نەشتەرگەری و سووتاوی لە (سلێمانی، هەولێر) كە ناوبراو ئەوكاتە خۆی وەكو پزیشكی نەشتەركار كاری تێداكردووە.

هەروەها كردنەوەی بنكەی ڕاهێناوەی ئێمێرجنسی بۆ دروستكردنی پەلی دەسكرد و دووبارە ڕاهێنانەوەی كەمئەندامان لە سلێمانی .

ئەمە وێڕای چارەسەركردن و هاریكاریكردن و ناردنەدەرەوەی ئەو منداڵانەی كە دڵیان كونە لە كوردستان.

دكتۆر جینۆ سترادا دۆستی (هەژاران) و(لێقەوماوانی جەنگ وڕووداوە سروشتیەكان) بوو لەهەر شوێنێكی جیهاندا بووبێت و كاری لەو پێناوەدا ئەكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا