حكومەتی هەرێم ماڵپەڕێكی تایبەت بۆ خستنەڕووی ئاماری نەوت دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی هەرێمی كوردستان ماڵپەڕێك بۆ خستنەڕووی داتا و ئاماری كەرتی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان، دادەمەزرێنێت، ئامانج لە دامەزراندنی ئەم ماڵپەڕە شەفافیەتە لە كەرتی نەوت و گازی هەرێمدا.

رۆژی دووشەممە 5_9_2022، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لە میانەی كۆبوونەوەی هەریەك لە كەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت، جوتیار عادل بەرپرسی (فەرمانگەی میدیا و زانیاری) و هیوا ئەفەندی بەرپرسی فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاری، بڕیار لەسەر دامەزراندنی ماڵپەڕێك بۆ بڵاوكردنەوەی كار و چالاكیی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و ئامار و داتاكانی كەرتی نەوت و گازی هەرێم، درا.

ئەم ماڵپەرە ئاسانكاریی بۆ وەبەرهێنانی بیانی و راكێشانی كۆمپانیاكانی بواری نەوت و گاز و هەروەها شەفافیەتی زیاتری داتا و زانیارییەكان بۆ هەرێمی كوردستان دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا