سەرۆکی هەرێم دەچێتە فەرەنسا

پۆڵەتیک پرێس

بڕیارە سبەی 30ی ئاداری 2021، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی فەڕەنسا بکات و چاوی بە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی ئەو وڵاتە بکەوێت.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیارە سبەی سێشەممە نێچیرڤان بارزانی بگاتە فەڕەنسا و لە کۆشکی ئێلیزێ لە پاریس لەگەڵ ماکرۆن کۆببێتەوە.

هاوکات، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو سەرۆک تاوتوێی برەودان بە پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێم لەگەڵ فەڕەنسا و دۆخی ناوچەکە بکەن و تیشک بخەنەسەر مەترسییەکانی تیرۆر و ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و گرنگی هاوکاری هەمەلایەنە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش.

هاوکات، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بڕیارە قسە لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتەکانی بکەن و چەند پرسێکی دیکەی هاوبەش و گرنگ تاوتوێ بکەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا