توركیا و یۆنان گفتوگۆ دەستپێدەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس:

توركیا و یۆنان رازی بوون گفتوگۆكانیان لەسەر كێڵگەكانی وزە لە ناوچەی ناكۆكی لەسەری خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەستپێبكەنەوە.

یۆنان رایگەیاند گفتوگۆكانی ئامادەكاری پێشوەختە لە شاری ئیستەنبوڵ دەستپێدەكەن بەم نزیكانە.

ئەم بڕیارە دوای پەیوەندییەكەی ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا دێت بە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیاوە كە تێیدا رێككەوتن لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان بە گفتوگۆ.

ناكۆكییەكانی یۆنان و توركیا مانگی رابردوو گەیشتە لوتكە كاتێك توركیا كەشتی گەڕان بە دوای وزەی ناردە ناوچەكانی دەریای ناوەڕاست.

هاوكات سوپای توركیا هێزی سەربازی رەوانەی دورگەكانی یۆنان كرد و مانۆڕی سەربازیش ئەنجامدرا.

ئەم هەفتەیە هاوكاتی كۆبوونەوەی ئەوروپییەكان بە ئامانجی سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا، ئاسۆی چارەسەر ئاشتیانەی كێشە و ناكۆكییەكان دەستیپێكردەوە.

دواین گفتوگۆی توركیا و یۆنان دەربارەی ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان لە كۆتاییەكانی ساڵی 2016 ئەنجامدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا