فەڕەنسا: لە رووبەڕووبوونەوەی ئیسلامییە توندڕەوەكان پاشگەز نابینەوە

پۆڵەتیك پرێس

حكومەتی فەرەنسا دووپاتیكردەوە بەردەوام دەبن لە دژایەتیكردنی ئیسلامییە توندڕەوەكان و پاشگەزنابنەوە لەو كارانەی بەرامبەریان كردویانە.

حكومەتی فەرەنسا رایگەیاند، ئیسلامییە توندڕەوەكان دەیانەوێت نائارامی لە وڵاتدا دروست بكەن، بۆیە پاشگەزنابنەوە لە رووبەرووبوونەوەیان.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەوروپییەكان كۆدەنگن لەبەرامبەر پشتیوانی فەرەنسا دژی توركیا.

لەسەر ئاستی سەرۆكی وڵاتانیش ئەردۆغان هێرشی كردە سەر ماكرۆن و راشیگەیاند، ماكرۆن كاتێك چووەتە لوبنان ئەوەی نەدۆزییەوە كە بەدوایدا دەگەڕا و لەو وڵاتە دەركرا.

لەماوەی رابردودا مامۆستایەكی بەشی مێژوو لە زانكۆیەكی فەرەنسی وێنەی كاریكاتێری پێغەمبەری ئیسلامی پیشانی خوێندكارەكانیدا، بەوهۆیەشەوە گەنجێكی پەنابەری ئەو وڵاتە مامۆستاكەی كوشت.

دوای رووداوەكەش ئیمانیۆل ماكرۆن رایگەیاند، فەڕەنسا ئاڵای بڵندی عەلمانییەت هەڵدەكات و واز لە وێنەی كاریكاتێر ناهێنێت تەنانەت ئەگەر هەندێك كەسیش پێی بێزار ببن.

وتەكانی ماكرۆنیش كاردانەوەی هاوڵاتیانی چەند وڵاتێكی لێكەوتەوەو بەسوكایەتیكردن بە ئاینەكەیان لە قەڵەمیاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا