بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێت نەبینە هۆكار بۆ تێكدانی ماڵی كورد و شیعە و سونەكان

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیكرد لە ئێریك شوڤالییێ، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق و ئۆلیڤییە دێكۆتینی، كونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی كوردستان.

لە دیدارێكدا كە شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ و دكتۆر سۆران جەمال تاهیر، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان و دابان شەدەڵە، ئەندامی سەركردایەتی ئامادەبوون، دۆخی سیاسی گشتی لەسەر ئاستی عێراق، هەرێم و ناوچەكە و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و ئاستەنگەكانی بەردەم یەكڕیزی ماڵی كورد تاوتوێكرا و بۆچوونیان لەبارەوە خرایەڕوو.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی یەكڕیزی ماڵی كورد و یەك گوتاری سیاسی لە بەغدا روونیكردەوە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەر لە سەرەتاوە پەرۆشی یەكخستنی ریزەكانی كورد بوو، هەموو هەنگاوێكمان بۆ ئەوە بوو بە یەك تیم لەگەڵ بەغدا و هێزە سیاسییە عێراقییەكان گفتوگۆ بكەین و بە یەك وەرەقەی سیاسی كوردستانیی و نیشتمانیی بچینە گفتوگۆكانەوە و هەر ئەوەشمان كرد، بەڵام بە داخەوە دواتر ئەم نییەتە تێكدرا و لە دەرەوەی ئیرادە و بەرژەوەندییەكانی گەلی كورد ئەو یەكڕیزییە لە باربرا!

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی قۆناغی ئێستای سیاسی و گفتوگۆكان و هەنگاوەكان روونكردنەوەی زیاتری دا بە شاندی میوان و پێی راگەیاندن دەرفەت ماوە تاوەكو لەسەر بنەمای تەوافق و شەراكەتی هاوبەش و نیشتمانیی حكومەتێكی خزمەتگوزار و كارا پێكبهێنرێت، كە ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی، ئاوەدانی و سەقامگیری سیاسی نەك لێكترازان و دۆخی وڵات بەرەوە ئایندەیەكی نادیار و ئاڵۆزتر ببات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد یەكێتی پەرۆشی پاراستنی ئەو كلتووری پێكەوەژیان و تەوافقییەیە كە سەرۆك مام جەلال بەردی بناغەكەی داناوە و دەمانەوێت نەبینە هۆكار بۆ تێكدانی ماڵی كورد و هێزە شیعییەكان و سونەكانیش، بۆ ئەو مەبەستەش لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین بۆ پاراستنی ئەو پێكەوەژیانە كە لە پێشینەی كارەكانمانە.

مەترسی جموجۆڵەكانی داعش و هەماهەنگی و هاریكاری نێوان هێزەكانی پێشمەرگە، هێزە عێراقییەكان و راوێژكارانی هێزەكانی هاوپەیمانان بە وردی گفتوگۆی لەسەركرا و جەختكرایەوە لە فراوانكردنی هەماهەنگییەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییە ئەمنییەكان و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش و ئارامی لە وڵات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا