پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق رایگەیاند، توركیا بەڵێنیداوە ئاوی زیاتر بۆ عێراق بەربداتەوە تا لە قەیرانی وشكبون رزگاری بكات.
عەلی رازی، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق رایگەیاند: لە كۆبونەوەیەكدا كە لەرێگەی ئینتەرنێتەوە ئەنجامدراوە هەریەك لە مەهدی رەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان و نێردەی تایبەتی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئاو لەگەڵ نێردەی سەرۆكی توركیا فەیسەڵ ئۆراغڵو كۆبۆتەوە.
وتیشی، لەو كۆبونەوەیەدا دۆخی داهاتی ئاو لەهەردوو روباری دیجلە و فورات لە ناوخۆدا باسكراوە و عێراق تەئكیدی كردۆتەوە كە پابەندە بە سیاسەتی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن لەگەڵ وڵاتانی خاوەن سەرچاوەكانی ئاودا.
وتوشیەتی: لایخۆیەوە لایەنی توركیا بەڵێنیداوە كە ئاوی زیاتر بەربداتەوە تا عێراق لە قەیرانی وشكبون دەباز بكات.
بەهۆی دروستكردنی بەنداو و گلدانەوەی ئاو لەلایەن توركیاوە، ئاوی هەردو روباری دیجلە و فورات روی لەكەمبونەوە كردوە و ئەمەش قەیرانی كەمی ئاوی لە بەشێكی زۆر لەناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دروستكردوە.