لوتکەی سێقۆڵی سەرکردەکانی عێراق، ئەردەن و میسر كۆتایيهات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دیداری لوتکەی سێقۆڵی عێراق، ئوردن و ميسر بە بەشداری شاعەبدوڵای دووەم شای ئوردن، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە بەغدا كۆتایی هات و هەرسێ وڵات جەختیان لەگرنگی هاریکاری ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و وزەی كارەبا و جێبەجێکردنی پرۆژەی شاری ئابوریی نێوان عێراق – ئەردەن و هاتوچۆی گەشتیاران و ئاسانكاریی پێدانی ڤیزەیان كردەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆتایی  سێهەمین لوتکەی سێقۆڵی سەرکردەکانی عێراق،  ئەردەن و میسر لە کۆبوونەوەکاندا جەخت لە هاریکاریی ئەمنی و هەواڵگری لەنێوان هەر سێ وڵات کراوەتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ڕێکخراو و مادە هۆشبەرەکان و  بەردەوامبوونی شەڕی گشتگیری دژە تیرۆر.

هاوكات، جەخت لە گرنگی ئاڵوگۆڕی  شارەزایی لە بوارەکانی بەڵگەی تاوانەکان و بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ئەلکترۆنی و دزەکردنی زانیاریی و بەرەنگاربوونەوەی ئەوانەی پارە و چەک و شوێن و ڕوماڵی ڕاگەیاندن بۆ تیرۆر دابین دەکەن کراوەتەوە.

لەبەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا باس لەوەكراوە،  پێویستە ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتە بەر بۆ جێبەجێکردنی شاری ئابوریی عێراقی – ئەردەنی و تەواوکردنی پێویستییەکان و گرنگی لە پێشینەش بدرێت بە کۆمپانیاکانی هەر سێ وڵات بۆ بەشداریکردن لەبنیاتنانەوەدا.

لەكۆتایی بەیاننامەكە هاتووە، سەرۆكی هەر سێ وڵاتەكە ڕێککەوتوون لەسەر پێیوستی بەهێزکردنی پرۆژەی بەستنەوەی وزەی کارەبای هەرسێ وڵات و بەسەتنەوەی تۆڕی غازی هاوبەش لە نیوان عێراق و میسر بە خاکی ئوردندا و ڕێگەدان بە هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی ئوردنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا