بژاردەكانی بەردەم كورد دوای سوتاندنی بارەگاكەی پارتی لەبەغدا

پۆڵەتیك پرێس:
لایەنە سیاسییە كوردییەكان دڵنیانین لەتوانای حكومەتی مستەفا كازمی بۆ پاراستنی بارەگای پارتە كوردییەكان لەبەغدا، یان ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەیەكی سەربەخۆ، بۆ دادگاییكردنی ئەو كەسانەی دەستیان هەبوو لەسوتاندنی بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكرات لەبەغدا.

رۆژی شەممەی رابردوو ژمارەیەك گروپی چەكداری سەر بەمیلیشیاكانی حەشدی شەعبی چوونە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكرات‌و سوتاندیان، ئەمە كاردانەوەی دروستكردو كوردیشی خستووەتە بەردەم چەند بژاردەیەكەوە لەبەغدا.

میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لەكاردانەوەی چەند قسەیەكی هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی بارەگای ئەو پارتەیان سووتاندو دوای رووداوەكەش مستەفا كازمی رایگەیاند، رووبەڕووی ئەو كەسانە دەبنەوە، كە دەستیان هەبووە لەسوتانی بارەگاكەو دەیاندەن بەدادگا.

رووبەڕووی ئەو كەسانە دەبنەوە، كە دەستیان هەبووە لەسوتانی بارەگاكەو دەیاندەن بەدادگا

بەپێی قسەی چەند سەرچاوەیەكی كوردی، كە لێدوانیان بۆ رۆژنامەی عەرەبی جەدید داوە، ئەوان گومانیان هەیە لەتوانای حكومەتی عێراق بۆ پاراستنی بارەگاكانیان، بۆیە خۆیان كار بۆ پاراستنی بارەگاكان دەكەن.

هەر بەقسەی ئەو بەرپرسانە، لایەنە كوردییەكان بەتایبەتی پارتی دیموكرات، یان بەتەواوی بارەگاكەی لەبەغدا دادەخات، یان خۆی هێزی سەربازی دەنێرێت بۆ پاراستنی بارەگەكەی، بۆ ئەوەی جارێكی تر رووبەڕووی سوتان نەبێتەوە.

لایەنە كوردییەكان یان بەتەواوی بارەگاكانیان لەبەغدا دادەخەن، یان خۆیان هێزی سەربازی دەنێرن بۆ پاراستنی بارەگاكانیان

بۆ جێبەجێكردنی ناردنی هێزیش بۆ بەغدا، لایەنە كوردییەكان بەگشتی‌و بەتایبەت پارتی، ئێستا چاوەڕێی گەڕانەوەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەن، كە بەگەشتێك لەئەوروپایە، بۆ ئەوەی تاوتوێی ئەو پرسە بكەن.

فارس بیرفاكانی، یەكێك لەبەرپرسانی پارتی لەشاری بەغدا لەو بارەوە دەڵێت: هەموو بژاردەكان بۆ ئێمە لەسەر مێزە، چونكە ڕووداوەكە كاردانەوەی زۆر گەورەی هەیە، ئێستا حكومەتی عێراق لە بارودۆخێكی خراپدایە، بۆیە پێویستە رێگری لەروودانەوەی كردەوەی لەو شێوەیە بكات.

هەموو بژاردەكان بۆ ئێمە لەسەر مێزە، چونكە ڕووداوەكە كاردانەوەی زۆر گەورەی هەیە

فارس بیرفاكانی وتیشی: ئێمە وەڵامێكی یاسایی توندمان دەبێت بەرانبەر ئەو كردەوانەو داواش لە پەرلەمان دەكەین، ڕۆڵی خۆی بگێڕێت لە پاراستنی ناوبانگی وڵات و لێپرسینەوە لەو گروپە چەكدارییانە.

هۆشیار زێباری لەلێدوانەكەی باسی لەوە كردبوو، كە دەبێت حكومەتی عێراق ناوچەی سەوز لەو گروپە چەكدارییانە پاكبكاتەوەو لەفڕۆكەخانەی بەغداش دووریان بخاتەوە، كە ئەمە تووڕەیی گروپە چەكدارییەكانی لێكەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا