فەڕەنسا داوای راگرتنی بایکۆتی بەرهەمەکانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا داوای لە وڵاتانی ئیسلامی کرد وازبهێنن لە بایکۆتکردنی ئەو بەرهەمانی لە فەڕەنسا دروست دەکرێن.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکەدا بڵاویکردەوە، ئەم رۆژانەی دوایی لە ژمارەیەک وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە داوای بایکۆتکردنی بەرهەمی فەڕەنسی کراوە بەتایبەت بەرهەمە خۆراکییەکان.

هاوکات، داوای لەو وڵاتە ئیسلامییانە کرد واز لە بایکۆتکردنی بەرهەمە فەڕەنسییەکان بهێنن.

وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو، ئەم داوایانە بۆ بایکۆتکردن هیچ بنەمایەکنیان نییە و پێویستە بوەستێنرێن، دەشڵێت: ئەم هێرشەش وەک هەموو ئەو هێرشانەیە کە لەلایەن “کەمینە توندڕەوەکانەوە” وڵاتەکەمانی پێدەکرێتە ئامانج.

داواکاری بۆ بایکۆتکردنی بەرهەمە فەڕەنسییەکان لەدوای ئەوە دێت، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا هێرشی توندی کردە سەر ئیسلامییەکان لەدوای کوژرانی مامۆستا فەڕەنسییەکە و داوای کرد رێوشوێنی توند لە وڵاتەکە بگیرێتە بەر بۆ رێگریکردن لە بڵاوکردنەوەی توندڕەوی لە فەڕەنسا.

ئەم لێدوانەی ماکرۆن، بووەهۆی توڕە کردنی لایەنە ئیسلامییەکان و وای کرد وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوای بایکۆتکردنی بەرهەمە فەڕەنسییەکان لە بازاڕەکانیاندا بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا