پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیار ڕەشید ئەندام پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “لە کۆتایی هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی فراوان سازدەکرێت بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی نەبوونی دەرمان”.
بڕیار ڕەشید لەڕێی فەیسبووکی خۆیەوە ئاشکرایکرد، “لەپێناو چارەسەرکردنی گرفتی دەرمان و پێداویستیە پزیشکیەکان لە سلێمانی و کێشەکانی نەخۆشخانەی هیوا بەتایبەت ئەو بەشەی کە پەیوەستە بە بەغدا، دوای چەند جار دیدار و کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق گەیشتین بە دەستپێشخەرییەک”.
وتیشی، “لەسەر دەستپێشخەری ئێمە کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان وەزارەتی تەندروستی و کۆمپانیای بە بازاڕ کردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان(کیمادیا) و بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لەکۆتایی هەفتەی داهاتوو سازدەکرێت بۆ کۆتایهێنان و چارەسەرکردنی کێشەی نەبوونی دەرمان”.