تاڵیبان هەڵبژاردن ئەنجام نادات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتێکدا تاڵیبان سەرقاڵی پێکهێنانی حکومەتێکی هەمیشەییە بەپێی شەریعەتی ئیسلامی، تەواوی ئەفغانستانی کۆنترۆڵ کردووە تا ئێستا بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نەداوە.

سوهەیل شاهین وتەبێژی مەکتەبی سیاسی تاڵیبان لە دۆحە وتی، پرسی هەڵبژاردن لە میانەی دەستوری داهاتوودا دیاری دەکرێت وتیشی، “ئەنجام دان یاخود ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن، بە چاوەڕوان کردنی هەبوونی دەستوری داهاتوو دەبێت، پێویستە لێرە بەدواوە گفتوگۆ لەسەر داهاتوو بکەن”.

ئاماژەی بەوەشدا، “ئەبوایە حکومەتەکەی ئێمە هەندێک وەزیری دابمەزراندایە بۆ دەستپێکردنی جوڵەی ئابوری لە ناوچەکەدا، هەروەها پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بە خەڵک، بەڵام لە ئێستادا حکومەتی تاڵیبان کاتیە، حکومەتێکی تەواو و هەمیشەیی نیە”.

دوای ئەوەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران داوایکرد، هەڵبژاردن لە ئەفغانستان ئەنجام بدرێت، سوهەیل شاهین ئەم ڕوونکردنەوانەیدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا