ئێستا گەیشت.. زنجیرەیەک گۆڕانکاریی گەورە لە یەکێتیەوە

پۆڵەتیک پرێس:
ژمارەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ زیاتر لە 16 کەس زیاد دەکرێن و پۆڵەتیک پرێس زانیاری زیاتر ئاشکرادەکات.

بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بۆ پۆڵەتیک پرێس قسەیکرد، مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیار لە زنجیرەیەک گۆڕانکاری دراوە و بە دیاریکراویش شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ لێپرسراوی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، هاوکات شاڵاو عەلی عەسکەری بۆ دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی.

سەرچاوەکەی پۆڵەتیک پرێس وتیشی “شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ دەچێتە مەکتەبی سیاسی و دەبێتە بەرپرسی پەیوەندیەکانی یەکێتی، هاوکات سەرکەوت زەکی بۆ مەکتەبی ڕێکخستن و ئەندامی مەکتەبی سیاسی”.

لە درێژەی گۆڕانکارییەکانی یەکێتی “سالار لالە سەرحەد بۆ لێپرسراوی مەڵبەندی شارەزوور” دیاریکراوە.

هەروەها ژمارەی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی بۆ 12 کەس زیاد دەکرێن، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی لە 16 کەس زیاتر دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا