پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ پێنجشەممە فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق کەمیکرد و گەیشتە 163 ملیۆن دۆلار.
بەپێی ئامارەکانی ئەمڕۆی بانکی ناوەندی عێراق، کڕین و فرۆشی دراوی قورس لەو بانکە بەڕێژەی %18.5 کەمیکرد و گەیشتە 163 ملیۆن و 501 هەزار و 100 دۆلار.
ئەوەش هاتووە، هەر دۆلارێک بەرامبەر بە هەزار و 460 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە کڕین و فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق گەیشتە 200 ملیۆن و 970 هەزار دۆلاری ئەمریکی.