بەرپرسێکی پارتی: یەکێتی و پارتی جگە لە ڕێکەوتن هیچ چارەیەکی دیکەیان نیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، بڕیارە پارتی و یەکێتی لەسەر چەند پرسێک کۆ ببنەوە.

بڵند ئیسماعیل، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی بە ماڵپەڕی پارتی ڕاگەیاندووە، ئەو ناکۆکییەی پێشتر لەسەر ھەندێ پرس ھەبوو، ئێستا باسی لێوە ناکرێت، ئێستا لەگەڵ یەکێتی خەریکی پرسی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ھەرێمی کوردستان و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنین، دانوستانەکان زیاتر بۆ دیاریکردنی ڕۆژی ھەڵبژاردن دەکرێت، ھەتا پەرلەمانیش بابەتەکەی بۆ ڕێککەوتنی لایەنەکان بەجێ ھێشتووە تا لە دەرەوەی پەرلەمان بگەنە ڕێککەوتن.

ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارە جارێکی دیکە پارتی و یەکێتی، کۆبوونەوەی دیکەیان هەبێت و ئەولەویەتی کارەکان بۆ کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و ھەڵبژاردنە و دواتر لەسەر پرسەکانی دیکەش دەگەینە ڕێککەوتن، لێک تێگەیشتن ھەیە لە نێوان ھەردوولادا.

وتیشی “ڕەوشی ھەرێمی کوردستان ئەوە دەخوازێت کە پارتی و یەکێتی ڕێکبکەون چونکە جگە لە ڕێککەوتن ھیچ ڕێگەیەکی دیکەیان لەبەردەمدا نییە.”

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا