کاریگەری ئەو شەپۆلەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردبوو کۆتاییهات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە کاریگەری ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕووی لە ناوچەکەمان کرد، کۆتایی هاتووە و کەش لە زۆربەی ناوچەکان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری تاوەباران لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبێت.

لەبارەی کەشی سبەی دووشەممە ئاماژە بەوە دەکات، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی، هەندێ ناوچەى شاخاویى ئەگەرى نمە بارانى کەمى دەبێت لەگەڵ دروستبوونى تەم.

لەبارەی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەی ئەوە دەخاتەڕوو، ئەمڕۆ پلەی گەرما کەمێک بەرزتر دەبیت لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە و سبەی دووشەممە کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا