بافڵ جەلال تاڵەبانی و حەلبووسی پەرەسەندنە سیاسییەكانی ناوچەكە تاوتوێدەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە محەمەد حەلبووسی، ‎سەرۆكی ھاوپەیمانیی تەقەدوم.

‎لە دیدارێكدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكانی ناوچەكە تاوتوێكران و جەخت لە بەردەوامیی لێكتێگەیشتنی نێوان هێز و لایەنەسیاسییەكان كرایەوە بە ئامانجی چارەسەركردنی كێشەكان و سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا.

‎لە درێژەی دیدارەكەدا پابەندبوون بە دەستوور و رێككەوتنە سیاسییەكان دووپاتكرایەوە لەپێناو تێپەڕاندنی بەربەستەكان و گەیشتن بە ئەنجامێكی ئەرێنی لەبارەی ئیدارەدانی كەركووك و تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان، بەشێوەیەك هەموو هەوڵەكان لەچوارچێوەی خزمەتكردنی كەركووك و دانیشتووانەكەیدا بێت بەبێ جیاوازی.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە بەردەوامیی گفتوگۆكان و هەنگاوی بەرپرسیارانە كرد بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكان و داوایكرد، هەموولایەك لەپێناو بەرژەوەندییە هاوبەش و باڵاكاندا نەرمی بنوێنن و هەموو هەوڵەكان بەئاڕاستەی خزمەتكردنی خەڵك و ژیانێكی سەقامگیرتر بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا