لە کۆشکی سپییەوە بۆ گرتووخانەکانی ئەمریکا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دۆناڵد جۆن ترامپ , لەدایکبووی14ی حوزەیرانی 1946. کەسایەتی سەرمایەدار و بازرگانێکی ئەمریکییە کە ٤٥مین سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان پێشوو بوو لە 20ی کانوونی دووەمی 2017 بۆ 21ی کانوونی دووەمی 2021 لەسەر حیزبی کۆماری. ئەو لە کوینز ، شاری نیویۆرکدا لەدایکبووە و گەورەبووە. لە 1968 دا بڕوانامەی ئابووری لە زانکۆی پێنسیلڤانیا بەدەستھێناوە ، ھاوکات لەگەڵ خوێندنەکەیدا لە کۆمپانیاکەی باوکیدا کاری کردووە . ترامپ سەرۆک و بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی ترامپە ، تاوەر و وەبەرھەمھێنانەکانی ترامپ لەچەندین ناوچەی ئەمریکا دیارە لەسەرووی ھەموویانەوە شاری نیویۆرک و لاس ڤێگاس و ئەتلەنیک سیتی. دۆناڵد ترامپ لەدەیان فیلمدا وەکوو کەسێتییە سەرمایەدارییەکەی دەرکەوتووە لەوانە (Home Alone 2: Lost in New York). ھاوکات دۆناڵد سێ جار ھاوسەرگیری کردووە لەگەڵ (ئیڤانا زاڵنیکۆڤا 1977-1992) و (مارڵا مەیپلز 1993-1992) وە (مەڵانیا کناوس 2005- ئێستا).

تۆمەت دانە پاڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بەشێوەیەکی بەردەوام و دادگاییەکانی، بابەتێکی گەرمی جیهانە و بووەتە بابەتێکی پڕ لە مشتومڕی میدیاکانی ئەمریکا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لەماوەی ڕابردوودا سێ جار بەتۆمەتی جیاجیا چووەتە بەردەم دادگا، دواجار لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا بۆ جاری چوارەم بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ هەڵگێڕانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لەساڵی 2020 چووە بەردەم دادگا.

تۆمەتەکانی سەر سەرۆکی پێشووی ئەمریکا چین؟

لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، ترەمپ ئەمە چوارەمین جارە ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە لە واشنتنی پایتەخت، ویلایەتی نیویۆرک، فلۆریدا و جورجیا، بەمشێوەیەش ئەمە یەکەمین جارە لە مێژووی ئەمریکا شتی لەو جۆرە ڕووبدات، کە سەرۆکێکی ئەو وڵاتە دوای تەواوبوونی ماوەکەی بەوشێوەیە لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت.

دۆناڵد ترمپ، پێشتر چەندین تۆمەتی ئاڕاستەکراوە وەک، بەرتیل دان بە خانمێک بەمەبەستی شاردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، مامەڵەکردنی هەڵە لەگەڵ بەڵگەنامە نهێنییەکان دوای دەرچوونی لە کۆشکی سپی و هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی.

جاک سمث، راوێژکاری تایبەتی وەزارەتی دادی ئەمریکا و دادوەری کەیسی تۆمەتەکانی سەر دۆناڵد ترەمپ، رۆژی یەکشەممە 1ی ئابی 2023 ئاشکرایکرد، ترەمپ تۆمەتبارە بە هەوڵدان بۆ گۆڕینی ئەنجامەکانی هەڵبژادنی سەرۆکایەتی.

ئاماژەی بەوەکرد، لە ڕۆژی 3ی ئابی 2023، لە واشنتنی پایتەخت دۆناڵد ترەمپ، بە تۆمەتەکانی، هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ساختەکاری و دروستکردنی بەربەست لەبەردەم دەستاودەستکردنی دەسەڵات بە شێوەیەکی ئاشتیانە، سەرکوتکردنی ئازادی تاکەکەس و هێرشکردنە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا لە 6ی کانوونی دووەمی2021، دەچێتە بەردەم دادگا.

ترەمپ، لەڕۆژی 3ی ئاب، لەبەردەم دادگایەکی شاری واشنتن، بەهێمنی وتارێکی لەبەردەم دادوەران و ئامادەبووانی ناو هۆڵی دادگا خوێندەوە و هەموو ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کرابوون ڕەتیکردەوە، دواتر بە میدیاکانی ووت “ئەم دادگایکردنەم لەسەر خواستی لایەنێکی سیاسی دژبەرە”.

دونالد ترامب يعلن عن تلقيه رسالة للتحقيق معه بشأن اقتحام الكابيتول

لەم کۆتاییەدا، دۆناڵد ترمپ، ڕووبەڕووی 13 تۆمەت بووەوە، بەهۆی ئەوەی  وایە هەوڵیداوە بۆ هەڵگێڕانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لەساڵی 2020، ڕۆژی پێنجشەممە24ی ئاب، خۆی ڕادەستی دەسەڵاتدارانی ناوخۆی گرتووخانەی “فۆڵتن” کرد، لەشاری ئەتڵانیای ویلایەتی جۆرجیا، کەمتر لە نیو کاتژمێر لە بەندینخانە مایەوە و پەنجەمۆری لێوەرگیرا و وێنەی گیرا، کە ئەمە یەکەمین جارە لە مێژووی ئەمریکدا سەرۆکێک بەوشێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

دوای مانەوەی بۆماوەی نیو کاتژمێر لە بەندینخانە، بە کەفالەتی 200 هەزار دۆلار ئازادکرا، ترەمپ پێش ئەوەی بگەرێتەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی، لە فڕۆکەخانە ڕایگەیاند،” بەداخەوە ئەمریکا ئەم ڕۆژە خەمناکە دەبینێت و نەدەبوو ئەمە ڕووبدات”.

ئاماژەی بەوەشکرد،” پێم وایە هەڵبژاردنەکە ساختە بووە و دزراوە، هەروەها پێویستە هەموو کەسێک مافی تانەدانی لە ئەنجامی هەڵبژاردن هەبێت، هاوشێوەی زۆر کەسی دیکە کە لە ڕابردوودا کردویانە”.

لە نێوان، ئەو تۆمەتانەی کە ڕووبەڕووی ترەمپ کراونەتەوە وەک، وەرگرتنی پارە، داواکردن لە فەرمانبەرێکی گشتی بۆ پێشێلکردنی سوێندخواردن، پیلانگێڕی بۆ خۆنمایشکردن بە فەرمانبەرێکی گشتی، پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی ساختەکاری و لێدوانی ناڕاست و چەند تۆمەتێکی دیکەش، ترەمپ هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە.

هاوکات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، کاتێک بە کافەلەت ئازادکرا، یەکێک لە مەرجەکان ئەبوو، کە بەمەبەستی ترساندنی شایەتحاڵەکان یان هاوتۆمەتبارەکان، خۆی بەدووربگرێت لە هەر لێدوانێک، لە سۆشیال میدیا یان بە شێوەیەکی تر، هەروەها لەڕێگای پارێزەرەکەیەوە نەبێت بۆی نییە هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ تۆمەتبارانی دیکەدا هەبێت.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بەردەوام هەموو جارێک لەبەردەم دادگادا هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە، کە ڕووبەڕووی دەکرێنەوە و بە پلانێکی دەزانێت لەسەر ناو و ناوبانگی سیاسی خۆی و بڕیارە بۆ هەڵبژاردەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکای 2024 خۆی بەربژێر بکاتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، گەورە بازرگانی ئەمریکی لە 14ی حوزەیرانی 1946 لە نیویۆرک لەدایکبووە، ژیانی سیاسی تاڕادەیەک ئاڵۆزی پێوەدیارە، چونکە چەندین جار پارتەکەی لە دیموکراتەکان بۆ کۆمارییەکان گۆڕیوە و بەپێچەوانەشەوە، بەڵام لە 16 حوزەیرانی ساڵی 2016 خۆی وەک کاندیدی سەرۆکایەتی لەسەر لیستی کۆمارییەکان ڕاگەیاند، لەساڵی 2016ەوە بە سەرۆکی ئەمریکا لەسەر پارتی کۆمارییەکان هەڵبژێردرا و لەساڵی 2020 لەلایەن جۆ بایدن شکستی پێهێنرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا