بەستنی پێوەری زیرەک رادەگیرێت

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئه‌ندامێكی لیژنەی باڵای پێوەری زیرەک رایگەیاند، لەرۆژی دووشەممە19/7/2021 تا رۆژی هەینی 23/7/2021 بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، کاری بەستنی پێوەری زیرەک رادەوەستێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، عەلی ئیسماعیل ئەندامی لیژنەی باڵای پێوەری زیرەک رایگه‌یاندووه‌، پرۆژەی بەستنی پێوەری زیرەک لە رۆژی شەممە 24/7/2021 دەست پێدەکرێتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، تا ئێستا زیاتر لە نیوەی ھاوبەشانی کارەبا بوونەتە خاوەن پێوەری زیرەک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا