وەزارەتی کارەبا: پێوەری زیرەک بەفیڕۆچوونی کارەبای کەمکردووەتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی پێوەری زیرەکەوە بەفیڕۆچوونی کارەبا %45 بۆ %34 کەمبووەتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکرد، “پێوەری زیرەک باشترین میکانیزمە بۆ دابینکردنی دادپەروەری لە پێدانی کارەبا و سەقامگیرکردنی دۆخی کارەبا و کۆنترۆڵکردنی، کە لە بەرژەوەندیی هاوڵاتیان دایە، بەتایبەتی ئەوانەی کە بە شێوەیەکی دروست و بەڕێژەی دیاریکراو کارەبا بەکار دێنن”.

ئەوەش هاتووە، “پێوەری زیرەک سەرپێچیی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا کەم کردووەتەوە و کەس ناتوانێت بە سەرپێچی و نایاسایی کارەبا لە دەرەوەی پێوەرەکە ڕابکێشێت و مافی خەڵکی دیکە پێشێل بکات، بە شێوەیەکی دادپەروەرانە کارەبای بۆ هاوبەشانی دابینکردووە و رێگە نادات هیچ هاوبەشێک لە مافی خۆی زیاتر کارەبا بەکار بێنێت”.

لە درێژەدا وەزارەتی کارەبا باس لەوە دەکات، “پێوەری زیرەک، بەكارهێنانی کارەبا کۆنترۆڵ دەکات و رێژەی بەكارهێنانی دیاریدەکات”، دەشڵێت: تا ئێستا زیاتر لە 72%ی پێوەرە زیرەکەکان لە سەرتاسەریی هەرێم بەستراون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا