دژی نەبوونی كارەبا دانیشتوانی بێستانسور ئاوی قەزای شارەزوور دەگرنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

لەدژی دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا و کەمکردنەوەی پێدانی كاتژمێرەكانی کارەبای نیشتمانی دانیشتوانی ژمارەیەك گوندی سنوری ناحییەی عەربەت گردبوونەوە، هاوكات دانیشتوانی ئەو گوندانە هۆشداری دەدەنە بەرپرسانی قەزای شارەزوور لەئەگەری جێبەجێنەكردنی داواكارییەكەیان ناردنی ئاو بۆ قەزاكانی چواردەوری ڕادەگرن.

ئەركان عەزیز، نوێنەری دانیشتووانی گوندی بێستانسوری سەرناحییەی عەربەت بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پێشتر كێشەی كارەبایان نەبووە بەڵام ماوەیەكە كەباسی بەستنی پێوەری زیرەك دەكرێت بۆگوندەكان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سنوەرەكەوە پێدانی كاتژمێری كارەبای نیشتمانی بەگوندەكانی سنوری عەربەت كەمكراوەتەوە بەجۆرێك لەكاتژمێر 12ی شەوەوە كارەبایان لێدەكوژێننەوە و تا بەیانی هاوڵاتیان بەبێ كارەبا ژیان بەڕێدەكەن.

وتیشی، وەك فشارێك بۆ سەر حكومەت و بۆ بەدەنگەوە هاتنی داوەكارییەكانمان قفڵی پڕۆژەی ئاوی گوندی بێستانسور كە ئاو بۆ ناحییەی عەربەت، ناحییەی وارماوە و قەزای شارەزوور و بەشێكی زۆر لەگوندەكانی ئەو سنورە دابین دەكات گیراوەتەوە و تا كێشەی پێدانی كارەبای نیشتمانیان چارەسەر نەبێت ناهێڵن ئاوی بێستانسور بەربدرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، تائێستا هیچ كەسێك لەلایەنە پەیوەندیدارەكان نەهاتوون بەدەم كێشەكەیانەوە.

لەماوەی ڕابردوودا بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكردو لەچەند گوندێكیش ڕێگری لەبەستنی پێوەرەكەكراوەو دانیشتوانەكەی گردبوونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا