پرۆژەی پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای خێراترکردنی پرۆسەی بەستنی پێوەری زیرەک لە رێگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای پارێزگاکان دەكات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، كەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم لەكۆبوونەوەیی لەگەڵ سەرپەرشتیارانی بەستنی پێوەری زیرەكى كارەبا رایگەیاندووە، ئەوان پێداگیری دەكەن لەسەر باشتر و خێراترکردنی خوێندنەوە و خزمەتگوزاریی تایبەت بە پێوەری زیرەک و بۆئەو مەبەستەش لەکاتی روودانی هەر گرفتێک کارئاسانی و هاوکاریی هاوڵاتیان دەكەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم، تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان 740 هەزار پێوەری زیرەک بۆ هاوبەشانی کارەبا بەستراوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا