پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند: تۆمەتبارانی دزینی پارچەكانی تاوەرەكانی كارەبا بە ساڵێك زیندانیكردن سزا دران.
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، چوار تۆمەتبار كە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو دەستیان بە لێكردنەوە و دزینی پارچەكانی تاوەرەكانی كارەبای (33kv/132kv) لە سنوری هەردوو گوندی بەرلوت و تازەدێ لە گەرمیان كردبوو، ببوونە هۆكاری مەترسیی كەوتنی تاوەرەكانی كارەبا، لە لایەن هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆوە دەستگیر و رادەستی یاسا كرابوون.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، دادگای تاوانەكانی كەركوك_گەرمیان بە پێی مادەی (444/بڕگەی 3) بڕیاڕی سزادان و زیندانیكردن بۆ ماوەی ساڵێك بۆ هەر چوار تۆمەتبار دەركرد.