موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتێك دەخرێتە سەر كەرتی تایبەت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی دابەشكردنی كارەبا دەدرێتە كەرتی تایبەت، بەشی سەرەكی موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەكە لەلایەن ئەوانەوە دەدرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم، دابەشكردنی كارەبا بەرەو كەرتی تایبەت دەڕوات و چاوەڕوان دەكرێت لە نزیكترین كاتدابڕیاری كۆتایی لەسەر بدرێت.

لەراگەیەندراوەكەدا ئەوەشهاتووە،  لە 70% فەرمانبەرانی كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت لەفەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا پێكدێن، بۆ نموونە ئەو فەرمانبەرانەی كە ئێستا لەبەشەكانی چاككردنەوە، هەمان كار دەكەن و موچەكانیان بە پاراستنی مافی (تەرفیع و علاوە)و خانەنشینی لەلایەن كۆمپانیاوە دەدرێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، وەزارەتی كارەبا 2 هەزارو 700 كارمەندی گرێبەستی هەیە كە موچەكانیان 350 هەزار دینارێكە، بەڵام ئەوانە لە كۆمپانیاكان 500 هەزار دینار وەردەگرن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی كارەبای هەرێم،  لە44% كارەبای هەرێم بە فیڕۆ دەچێت، بە تێپەڕبوونی كات ئەو بڕە زیاتر دەبێت، لەساڵی 2014وە تائێستا هیچ كارمەندێك دانەمەزراوەو هەندێكیشیان مۆڵەتیان وەرگرتووە، نزیكەی7 ساڵە ئەو بۆشاییە پڕ نەكراوەتەوە و تواناییەكانیان دابەزیوە.

وەزارەتی كارەبای هەرێم لەراگەیەندراوەكەیدا جەخت دەكاتەوە، بە پێدانی دابەشكردنی كارەبا بە كەرتی تایبەت، بەفیڕۆدانی كارەبا كەمتر دەبێت‌و كاتژمێرەكانی پێدانی كارەباش زیاتر دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا