پۆڵه‌تیك پرێس:
حكومه‌تى هه‌رێم دڵنیایى ده‌داته هاوڵاتیان كه پێدانى دابه‌شكردنى كاره‌با به كه‌رتى تایبه‌ت سودى هاوڵاتیانى تێداده‌بێت، هاوكات دوا مۆڵه‌تیش ده‌داته هاووڵاتیانی هه‌رێم.
ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “هه‌نگاوه‌كانى پێدانى دابه‌شكردنى كاره‌با به كه‌رتى تایبه‌ت به‌رده‌وامه، به‌پێى ئه‌و كارانه‌ى كراوه ده‌بێت تا كۆتایى ئه‌مساڵ هه‌موو لایه‌نه ته‌كنیكى و دارایى و كارگێڕى و یاساییه‌كه‌ى ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌واو ببێت، بۆئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تاى ساڵى نوێوه پرۆسه‌كه بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه”.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم وتیشى: “هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌م پرۆسه‌یه له قازانجى ئه‌وانه له رووى خزمه‌تگوزارى و كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌وه، ئه‌و كاته‌ى پرۆسه‌كه جێبه‌جێكرا هه‌موو هاوڵاتییه‌ك ئاگادارده‌كرێت له بڕى ئه‌و قه‌رزه‌ى كاره‌با كه لایه‌تى، به‌ڵام تا ئێستا گفتوگۆى ئه‌و بڕگه‌یه‌مان نه‌كردووه كه هاوڵاتیان به چ میكانیزمێك قه‌رزه‌كه‌یان ده‌ده‌نه‌وه”.
جه‌ختى كرده‌وه له‌وه‌ی، “هه‌نگاوه‌كانمان بۆ باشتركردنى كاره‌با به‌هاووڵاتیان به‌رده‌وامه چۆن به‌هار و هاوین و پاییز‌ى ئه‌مساڵ باشتربووین له به‌هار و هاوین و پاییز‌ى رابردوو، زستانى ئه‌مساڵیش باشتر ده‌بێت له زستانى رابردوو”.
له‌باره‌ى ئه‌و ده‌نگۆیه‌ى كه حكومه‌ت به‌نیازه‌داهاتى سێ مانگى كۆتایى ئه‌مساڵى وه‌زاره‌تى كاره‌با بدات به كۆمپانیاكانى (قه‌یوان و ماس و كار) وه‌ك شایسته داراییه‌كانى ئه‌و كۆمپانیایانه، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با روونیكرده‌وه، “ئه‌و بابه‌ته له گفتوگۆدایه چونكه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت داهاتى هه‌ر سێ مانگه‌كه‌ش بدات به‌شى قه‌رزى یه‌ك كۆمپانیایان ناكات هه‌رچه‌نده به وردى بڕه‌كه‌م لا نیه”.