پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی هۆكاری پچڕانی كاره‌بای چه‌ند گوندێكی سنووری ناحیه‌ی وه‌رتێ، بڵاوكرده‌وه.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم، کارەبای گوندەکانی زارگەلی، بۆکریسکان و لێوژە لە سنووری ناحیەی وەرتێ بەھۆی بۆمببارانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە پچڕاوە.
لەراگەیەندراوەكەی وەزارەتی كارەبادا ئاماژە بەوەدراوە، کاتژمێر 11 و 30 خولەکی شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بناری قەندیلیان بۆمبباران کرد و بەھۆیەوە زیانێکی زۆر بە تۆڕی کارەبای ناوچەکە گەیشتووە.