کەشناسی: لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارانبارین هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە لە هەندێک شوێنی هەرێمی کوردستان ئەگەری بارانبارین هەیە.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە4_11_2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم هەیە لە هەندێک کات و شوێن، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە  لە تۆمارکراوی دوێنێ .

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لە گەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەور، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1- 2) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 25

سلێمانی: 23

دهۆک: 23

کەرکوک: 29

هەڵەبجە: 24

زاخۆ: 24

گەرمیان: 29

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا