نێچیرڤان بارزانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی كریسمس لە كریستیانەكان دەكات و جەخت لە كولتوور و بەها باڵاكانی گەلی كوردستان لە پێكەوەژیان و لێبوردەیی و یەكترقبووڵكردن دەكاتەوە.

رۆژی یەكشەممە، 24ی كانوونی یەكەمی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بەبۆنەی كریسمس بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە: كریسمس، جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسا (سڵاوی خوای لێ بێت) لە تەواوی كریستیانان لە كوردستان، عێراق و جیهان بەگشتی پیرۆز دەكەم. هیوای جەژن و پشوویەكی ئارام و كاتێكی خۆشیان بۆ دەخوازم.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لەم یادەدا، جەخت لە كولتوور و بەها باڵاكانی گەلی كوردستان لە پێكەوەژیان و لێبوردەیی و یەكترقبووڵكردن دەكەینەوە، هاووڵاتیانی كریستیان و هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەیییەكان دڵنیا دەكەینەوە كە كوردستان وەك هەمیشە وڵاتی هەموومان پێكەوە دەبێت.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژە بەوە دەكات، گەلی كوردستان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە پێكەوە قوربانییان داوە، خەباتیان كردووە و رەنجیان كێشاوە بۆ ئەوەی بە ئازادی‌ بژین. هەموومان تەبا و پێكەوە ئاڵنگاری و قەیرانەكان تێدەپەڕێنین و‌ لەپێناو داهاتوویەكی باشتر بۆ نەوەكانمان، خزمەت بە گەل و وڵات دەكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا