هەسەدە کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنی بروسکەی جەزیرەی ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنی بروسکەی جەزیرەی ڕاگەیاند و زیاتر لە 200 “چەتە” دەستگیرکراون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژەی بەوەکرد، ئۆپەراسیۆنی بروسکەی جەزیرە کە لە 29ی کانوونی دووەمی 2022 بە بەشداری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستیپێکرد، کۆتایی هاتووە.

وتیشی، ئەم ئۆپەراسیۆنە کە لە دژی داعش دەستیپێکرد ماوەی هەشت ڕۆژ بەردەوام بوو.

ئەوەشی خستەڕوو، ئۆپەراسیۆنەکە لە 55 گوند و ناوچەی هۆل و تل حەمس و تل براک و چەند ناوچەیەکی فراوانی سنوری سوریا و عێراق ئەنجام دراوە.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا