بەپەلە.. هەپەگە هێلیكۆپتەرێكی سوپای توركیا بە ئامانج دەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە  https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە، ناوەندی ڕاگەیاندن ‌و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، لەسەر چالاكیی گەریلاكانی دژی سوپای توركیا لە هەفتانین و زاپ، ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ڕۆژی23 ی ئاب كاتژمێر8:30 خولەك لە هەرێمی بەكتۆریا، هێزەكانی یەژاستار-مان لە دوو لاوە داگیركەرانیان لەسەر گردی كاتۆ سول، خستە ژێر چاودێرییەوە، سەرەتا لەلایەكەوە لە دوژمن دراو كاتێك یەكەیەكیان دەیانویست ڕێگاكە كۆنتڕۆڵ بكەن، لەو چالاكییەدا دوو داگیركەر و دوو كۆنترا، سزا دران، لەلای دووەمیشەوە لە سەنگەرێكی دوژمن درا كە سێ‌ رداگیركەری تێدابوو، لەو چالاكییەیشدا، سێ‌ داگیركەرەكە سزا دران، سەنگەرەكەیشیان تێك درا.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هێزەكانی یەژاستار-مان، وەك بەشێك لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانە، گورزێكی توندیان لە داگیركەران وەشاند ‌و لە چالاكییەكاندا بەگشتی پێنج داگیركەر و دوو كۆنترایان سزا دا.

ئەوەشهاتووە، لە 23 ی ئابدا لەنێوان كاتژمێر 22:00 بۆ 22:30 هێلیكۆپتەرەكانی دوژمن ویستیان ناوچەكانی بانیستا، تابووری عەرەبەكان و تیپی تی، بۆردومان بكەن، لەلایەن گەریلاكانەوە كرانە ئامانج ‌و بەوهۆیەوە ناچار بوون لە ناوچەكە بكشێنەوە.

راگەیەندراوەكەی هەپەگە ئەوەی خستووەتە ڕوو، ڕۆژی 23 ی ئاب، هێزەكانیان هێرشیان كردە سەر داگیركەران كە دەیانویست بەرەو مەیدانی بەرخۆدانی گردی سوور بڕۆن، بەوهۆیەوە ناچار بوون پاشەكشێ‌ بكەن، بەڵام كاتژمێر16:30 خولەك، ناوچەی بەرخۆدانیان تۆپباران كرد، 23 ی ئاب لە نێوان كاتژمێر 13:00 بۆ16:30 و سەرلەبەیانیی ڕۆژی24 ی ئاب، سوپای توركی داگیركەر لە ناوچەی وەرخەلێ‌، گازی كیمیایی بەكارهێنا ‌و هەمان ڕۆژ لە نێوان كاتژمێر17:30 و 22:20 خولەكدا، هێلیكۆپتەرەكانی دوژمن هێرشیان كردە سەر ناوچەی بەرخۆدان ‌و ئەو داگیركەرانەی لە دوای بۆردومانەكە دەیانویست بچنە پێشەوە، ناچار بە كشانەوە كران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا