تورکیا چەند ناوچەیەکی دهۆکی بۆردومان کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەڕێی هێرشی ئاسمانییەوە چەند ناوچەیەکی ناحیەی (مانگش)یان کردەئامانج لە باکوری پارێزگای دهۆک.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەبارەی بۆردومانەکە وتی: ئامانجی ئەو بۆردومانەی تورکیا کردنەئامانجی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان بووە لە چوارچێوەی سنوری ناحیەی مانگش لە باکوری پارێزگای دهۆک.

باسی لەوەش کرد، ئەو شوێنەی بۆردومانکراوە دوور بووە لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان و سەختە بزانرێت چ زیانێکی لێکەوتووەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوو رۆژ پێش ئێستا تورکیا لەڕێی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە چەند ناوچەیەکی سنوری شارباژێڕ و پێنجوێنی بۆردومان کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا