وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا سەردانی ئەمریکا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوسینگەی وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا رایگەیاند، بڕیارە لەم هەفتەیەدا، دەیڤد کامیرۆن، وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا سەردانی واشنتن بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە4ی کانونی یەکەم، نوسینگەی وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا ئاشکرایکرد،” ڕۆژی چوارشەممە6ی کانونی یەکەم، دەیڤد کامیرۆن، وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا سەردانی واشنتن دەکات”.

ئاماژەی بەوەکرد، سەردانەکە بەمەبەستی دووپاتکردنەوەی پەیوەندییەکانی بەڕیتانیایە لەگەڵ هاوپەیمانە ستراتیژییەکانی، هەروەها کامیرۆن لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی بایدن و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.

ڕوونیکردەوە، لە کۆبوونەوەکانیدا، دەیڤد کامیرۆن، وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا تاوتوێی هاوکارییەکانی ئۆکرانیا و هێورکردنەوەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا