پەرلەمانتارێك: بە هەمواركردنەوەی یاسای بودجە كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: دەمانەوێت یاسای بوجە هەمواربكرێتەوەو بە شێوەیەك بێت كە مافی مووچەخۆرانی هەرێم نەفەوتێت و ئەم گرفتانەی كە ئێستا هەیە بەردەوام نەبێت.

د.بریار ڕەشید ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: یاسای بوجەی ساڵەكانی 2023 -2024-2025 ئامادەكراوە بەڵام ئێمە داواكاریمان هەیە كە هەمواربكرێتەوەو بە شێوەیەك بێت كە مافی مووچەخۆرانی هەرێم نەفەوتێت و ئەم گرفتانەی كە ئێستا هەیە بەردەوام نەبێت و بتوانین كێشەی مووچەی فەرمانبەران بنبڕ بكەین.

وتیشی: ئێمە كاتێك ئومێدمان دەبێت ئەم گرفتانە چارەسەر بكرێت لانیكەم بتوانین یەكڕیزیەكی ناو ماڵی كوردیمان هەبێت بە هەموو حزبە سیاسیەكانەوە، چونكە تەنیا یەك فراكسیۆن دەتوانێت دۆخەكە وا بشڵەقێنێ كە نەگەینە هیچ چارەسەرێك، هۆكاری جیاوازیش هەیە بۆ ئەوەی یەكڕیز نین، وە لایەنە سیاسیەكان تا ئێستا لە مەترسی و لە گەورەیی قۆناغەكە تێنەگەشتون وە چارەسەری مووچەی فەرمانبەرانیان نەكردووە بە ئەولەویەت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زۆرترین هەوڵمان داوە و دەستپێشخەریمان كردووە و تا چارەسەری گرفتەكان و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بكرێت.

د.بڕیار ڕەشید ئەوەی خستەڕوو، ئەو شاندانەی كە سەردانی بەغداد دەكەن تەنیا دەتوان قسە لەسەر كۆمەڵیك پێشنیار بكەن و چارەسەری كۆتایی لای ئەو شاندانە نییە چارەسەری كۆتایی لەناو پەرلەمانی عێراقە، بە هەمواری یاسای موازەنە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە سەر خەرجی حاكیمە و دەربهێنرێت لە نەفەقاتی فعلی و نەبەسترێتەوە بە یاسای بوجەوە لە چوارچێوەی خەرجی حاكیمە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم زامن بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا