بافڵ جەلال تاڵەبانی: شەهیدان حوسێن مەنسوور و شێرکۆ شوانی نموونەی باڵای خەباتی یەکێتین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ساڵیادی شەهیدبوونی شەهیدان حوسێن مەنسوور و شێركۆ فاتیح شوانی، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایگەیاند، ئەمڕۆ بە ئەوپەڕی رێز و وەفاداریمانەوە یادی شەهیدبوونی دوو فەرماندەی قارەمانی هێزی پێشمەرگە و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان (لیوا حوسێن مەنسوور و لیوا شێركۆ فاتیح شوانی) دەكەینەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو، گەڕانەوەمان بۆ رابردووی نزیك و رووبەڕووبوونەوەكانی هێزی پێشمەرگە دژی داعش، راستییەكی حاشاهەڵنەگرمان دەهێنێتەوە یاد كە ئەویش وەستانەوەی فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەكانی یەكێتییە بەرامبەر مردن و بەخشینی رووبارێك خوێنە لەپێناو خاكی كوردستان.

وتیشی: شەهید حوسێن مەنسوور و شەهید شێركۆ فاتیح شوانی دوو نموونەی باڵای مێژووی درەوشاوەی خەباتی یەكێتی و پێشمەرگە قارەمانەكانییەتی كە لە هیچ دۆخێكدا سەنگەرەكانی بەرگرییان جێنەهێشت و قەڵغانێكی پتەوبوون بۆ پاراستنی هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا