بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر جەختیان لە كۆدەنگی و یەكڕیزی لایەنەكان كردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر، ‎سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان‌ لەشاری هەولێر كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەیەكدا كە ژمارەیەك لە ئەندامانی دەستەی كارگێڕی و مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ئامادەیبوون، گفتوگۆی نیشتمانیی و بەرپرسیارانە لەبارەی دۆخی سیاسیی و ئابوورییەوە كرا و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێكران.

هەردوولا جەختیان لە هەنگاوی كرداری و خێرا كردەوە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان، باشتركردنی ژیان و گوزەرانی خەڵك و حوكمڕانییەكی تەندروست كە خزمەتكاری خەڵك بێت.

لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا جەخت لە كۆدەنگی و یەكڕیزی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم كرایەوە بەجۆرێك كە دیالۆگ و لێكتێگەیشتن ببێتە بنەمای كاركردن لەسەر ئەو پرسانەی رەهەندی نیشتمانییان هەیە و ئەمەش بە فاكتەری بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێم و پێگەی كورد لە بەغدا وەسفكرا.

هەر لەكۆبوونەكەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و كۆمەڵی دادگەریی كرایەوە بەجۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كورد و یەكڕیزیی نیشتمانیی بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا