ئێزدییەكان سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەی تاپۆكردنی موڵكەكانیان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نزیكەی نیو سەدەیە ئێزدییەكان لە هەرێمی كوردستان كێشەی تاپۆكردنی موڵك و ماڵیان لەسەر زێدی خۆیان لە شەنگال و دەوروبەری هەیە، بەڵام یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆتایی بەو كێشەیە هێناو بڕیاری تاپۆكردنی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ دەركرد.

رۆنزی زیاد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند: ئێزدییەكان نزیكەی 50 ساڵە بەدەست داگیركردنی زەوی و زارەكانییانەوە دەناڵێنن، بەڵام هەوڵەكانی سەرۆكی یەكێتی بۆ تاپۆكردنی زەوی و زارەكانمان جێی دەستخۆشیەو قەرەبوویەكی باشە بۆ ئەو هەموو زوڵمەی لە ئێمەی ئێزدی كراوە.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: سەرۆك مام جەلال هەمیشە گرنگی بە ئێزدییەكان دەداو پشتگیری دەكردن، خۆشبەختانە بافڵ جەلال تاڵەبانیش لەسەر هەمان رێباز خزمەتی ئێزدییەكان دەكات و ئێمە وەك ئێزدییەكان سوپاسی دەكەین كە بڕیاری تاپۆكردنی موڵك و ماڵی ئێزدییانی خستە كارنەمەكەی سودانییەوە.

لەلایەكی دیكەوە، غەیاس سورچی لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی رایگەیاند: كێشەی زەوی و زاری ئێزدییەكان بۆ نزیكەی 50 ساڵ لەمەوپیش دەگەڕێتەوەو دەبوو حكومەتی هەرێم لەماوەی 30 ساڵی رابردوودا ئەم بڕیارەی بدایە، بەڵام لەئێستادا بەهەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری چارەسەری ئەو كێشەیەی دەركرد كە ئەوەش باوەڕی راستەقینەی یەكێتییە بەمافی پێكهاتەكان بەگشتی و لەناویاندا ئێزدییەكان.

لە 12ی كانوونی یەكەمی 2022 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێكی بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی گشتگیر و هەمیشەیی بۆ ئێزدییەكانی شەنگال پەسەند كرد، بەپێی بڕیارەكە زەوییەكانیان لە 11 كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون تاپۆ دەكرێن لەسەر خاوەنەكانیان.

هاوكات لە پەیامێكدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ستایشی بڕیارەكەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراقی كردو رایگەیاند: ستایشی بڕیارەكەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكەین سەبارەت بە تەملیككردنی ئەو زەوی، موڵك و خانوانەی كە خوشك و برا ئێزدییەكان لە شەنگال لەساڵی 1975 ەوە تێیدا نیشتەجێن و لەلایەن حكومەتی بەعسی رووخاوەوە لێی بێبەشكرابوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا