ناتۆ هۆشداری دەداتە ڕوسیا و چینیش ئاگادار دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

سەرکردەکانی ناتۆ ، هۆشداری توند دەدەن بە ڕوسیا و چینیش ئاگار دەکەنەوە سەبارەت ، بەوەی پاڵپشتی ڕوسیا نەکات.

لە کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی ناتۆدا لە برۆکسل، ڕێکەوتن ئەنجامدرا، سەبارەت بەهێزکردنی  ڕۆژهەڵاتی ناتۆ لە ڕوبەڕووبوونەوەی جەنگدا، لە هەمان کاتدا مۆسکۆیان ئاگادار کردەوە، لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە و جەنگەی بەرامبەر ئۆکرانیا هەڵیگیرساندووە.

سەرکردەکانی ناتۆ لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا ڕایانگەیاند، “ئێمە لە دژی ڕوسیا و یارمەتیدانی حکومەت و خەڵکی ئۆکرانیا بۆ بەرگریکردن لە ئاسایشی هاوپەیمانان یەک دڵ دەبین “.

هەروەها ڕێکەوتن لەسەر پێکهێنانی چوار گروپی چەکداری، لە بولگاریا و هەنگاریا و ڕۆمانیا و سلۆفاکیا، ناتۆ چینیش ئاگادار دەکاتەوە لەوەی پاڵپشتی ئەو جەنگە نەکات کە ڕوسیا دژی ئۆکرانیا دەستی پێکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا