ئازاد محەمەد: هەردەسەڵاتێك پەیوەست بێت بە لامەركەزی كارگێڕی و دارایی پشتیوانی لێدەكەین

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند،هەردەسەڵاتێك پەیوەست بێت بەسیستەمی لامەركەزی كارگێڕی و دارایی پشتیوانی لێدەكەین ئەگەر لەژێر چاودێری حكومەتیشدا بێت.

ئازاد محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، ئەوان لەپڕۆژەی لامەركەزی ئیداری و دارایدا داوای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانیان كردووە نەك شۆڕكردنەوەی بۆیە شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان بەواتای دابەشكردنی دەسەڵاتەكان نایەت چونكە لەشۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكاندا حكومەت كەی بییەوێت دەسەڵاتەكان رادەگرێت.

وتیشی،” دەبێت شۆڕكردنەوەو دیاری كردنی دەسەڵاتەكان لەچوارچێوەیەكدا بێت بۆبەرژەوەندی گشتی بێت و بەشێوەیەك بێت هەرپارێزگاو ئیدارەیەكی سەربەخۆ خۆیان بەرپرس بن لەچۆنێتی بەڕێوەبردنی پارێزگاو ئیدارەكانی خۆیان”.

وتەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دوای ئەوەدێت، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەكۆبونەوەی رۆژی چوارشەممەدا بڕیاریاریدا کە دەسەڵاتە ئیدارییەکان لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ وەزارەتەکان و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و فەرمانگەکانیان لە پارێزگاکان شۆڕبکرێتەوە و شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكانیش بۆ ئەوەیە  ئیشوکاری هاووڵاتییان خێراتر رابپەڕێنرێت و خزمەتگوزارییەکان بە شێوەیەکی باشتر و خێراتر بگەنە هاووڵاتیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا