فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەند زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق زیادیکرد و گەیشتە زیاتر لە 195 ملیۆن دۆلار.

بەپێی ئاماری ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق، کڕین و فرۆشی دراوی قورس بەڕێژەی %0.52 زیادیکردووە و گەیشتووەتە 195 ملیۆن و 284 هەزار و 750 دۆلاری ئەمریکی.

هاوکات، هەر دۆلارێک بەرامبەر بە هەزار و 460 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە کڕین و فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق 194 ملیۆن و 658 هەزار دۆلار بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا