داعش بەقەناس هێرشی كرد و چەند سەربازێکی عێراقیی برینداربوون

پۆڵەتیک پرێس – نیگار عومەر
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش بەقەناس هێرشیان کردۆتە سەر سوپای عێراق لە سنوری خانەقین و شەڕو ڕوبەڕوبونەوە ڕویداوە، لەئەنجامدا چوار سەربازی سوپای عێراق بریندار بوون، برینی یەکیان سەختە.

شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوبەری ئاسایشی کوڵەجۆ بەپۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارنی داعش بەقەناس هێرشیان کردۆتە سەر ئەو هێزە نوێیەی کە هێنراونەتە سنوری خانەقین، بۆ تەخت کردنی باخ و باخاتی گوندەکانی سنوری خانەقین و شەڕو ڕوبەڕوبونە ڕویداوە و چوار سەربازی سوپای عێراق بریندار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم شەڕوڕوبەڕوبونەوەیە نزیکە دوکاتژمێر بەردەوامی هەبوە و لەنێو باخەکانی چەمی ئیسلاحدا، لەگەڵ ئەوهێزە نوێیەکە خەریکی تەخت کردنی باخەکان بون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا